٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٦:١٦
ژمارەی سیاسەتوانانی بەندکراوی کورد لە قارس گەیشتە ١٢ کەس

لە درێژەی دەستگیری و لێپرسینەوەی سیاسەتوانانی کورد و ئەندامانی هەدەپە، ٩ کەسی دیکە لە ئەو سیاسەتوانانە بە فەرمانی دادوەری دۆسیەکە خرانە زیندان.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە دریژەی ڕەوتی دەستگیری و لێپرسینەوەی سیاسەتوانانی کورد و ئەندامانی پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە لە قارس، ٩ سیاسەتوانی دیکە بە فەرمانی دادوەری دۆسیەکە خرانە زیندانەوە تا بەم شێوەیە ژمارەی زیندانیانی سیاسی کورد لە قارس لە ڕۆژانی دوایی بۆ ١٢ کەس بەرز ببێتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، پێشتر پۆلیسی تورکیا ٢١ سیاسەتوانی کوردی لە ئەو شارە لەوانە شۆڤین ئالاجا، شارەوانی قارس و سێ سیاسەتوانی کوردی زیندانی کردبوو. ڕۆژی ڕابردووش ٩ کەسی دیکە لە ئەو سیاسەتوانانە بە گواستنەوەیان بۆ دادگای ئاشتی و سزای قارس بە تۆمەت یئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان خرانە زیندانەوە.

342/